دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

سەرەتای دەست بەکار بوونی کۆمپانیای ئەدهەم بۆ کاروباری ڕووناکی لەساڵی ١٩٧٩ بووە. لە شاری هەولێر شەقامی سێتاقان یەکەم ئۆفیسی دەست بەکار بووە. کۆمپانیای ئەدهەم مێژوویەکی دیار سەرکەوتووی هەبووە لە دابین کردن و بڵاو کردنەوەی کەلوپەلی ڕووناکی بەناو بازاری کوردستان. کۆمپانیای ئەدهەم بوەتە هەڵبژاردنی چەندین کۆمپانیای گەورەی بازرگانی تایبەتی و حکومەت. تا ئێستا بە سەدان ماڵ و نەخۆشخانە و هۆتێل و مزگەوت و شەقامەکان بە کەلوپەلە کوالێتی بەرزەکانی کۆمپانیای ئەدهەم ڕووناك کراونەتەوە بە ستانداردی ١٠٠٪ کوالێتی بەرز و مارکە جیهانییەکان.
ئەوە ڕاستییەکی نەشاراوەیە کە کۆمپانیای ئەدهەم یەکەمین کۆمپانیایە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەرهەمی جۆراو جۆری ڕووناکی کریستاڵ و لێد و سپۆتلایت بەهەموو شێوەکانی هاوردەی کوردستان کردبێت. ئەم هەنگاوە سەرکەوتووانە کۆمپانیای ئەدهەمیان کردووەتە پێشەنگ لە بوارەکەی خۆی و ناوبانگێکی بێ هاوتای پێ بەخشیوە. ئەم هەنگاوە سەرکەوتووانەی کۆمپانیای ئەدهەمیا متمانەی تەواویان بە کڕیارەکانمان داوە بۆ ئەوەی بەرهەمەکانی ئێمە بەکار بێنن، ئێمەش وەکو کۆمپانیای ئەدهەم هەموو هەوڵ و ماندووبونمان دەخەینە کار بۆ ئەوەی بتوانین زیاتر خزمەت بە کڕیارانمان بکەین.

لقەکانمان لە هەولێر

لە ئێستادا کۆمپانیاکەمان چەندین لق و ئۆفیسی هەیە کە بەشێوازێکی کارا و بەرهەمی مۆدێرن خزمەت بە کڕیاران دەکەن، بەم زووانە گەورەترین پێشانگای ڕووناکی کریستال و لێد بە هەموو جۆرەکانییەوە لە شەقامی ٦٠ مەتری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە کە نزیکەی ١٠،٠٠٠ دە هەزار جۆر بەرهەمی جیاوازی لەناو نمایش دەکرێت و ٢٤ کاتژمێر کراوە دەبێت.

  • پێشانگای سەرەکی – هەولێر شەقامی سێتاقان
  • پێشانگای دووەم – هەولێر شەقامی سێتاقان
  • پێشانگای سێیەم – هەولێر شەقامی سەرەکی بەختیاری
  • پێشانگای چوارەم – هەولێر شەقامی ٦٠ مەتری